Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:40

چه‌ند ناوچەیەکی قەرەتەپە بۆردمان ده‌کرێت

گومان دەكرێت بۆردمانه‌كه‌ لەلایەن میلیشیاكانەوە ئەنجام درابێت
کوردستان TV
#7
100%


له ‌سنووری قه‌ره‌ته‌په‌ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌ستیان به ‌بۆردوومانی گونده‌كانی سه‌ر به قه‌ره‌ته‌په‌ كردووه‌، به‌و هۆیەوە خه‌ڵكه‌كه‌ ئاواره‌ بوونه‌ و دوو منداڵیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان له ‌سنووری قه‌ره‌ته‌په‌ به ‌بیانووی داعش ده‌چنه‌ سه‌ر گونده‌كانی كورد و سوننه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ن و گه‌نجه‌كانیش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و پێش دوو ڕۆژیش شوانێكی كوردیان گولله‌باران كرد و تا ئێستاش له‌ سنووری قه‌ره‌ته‌په‌ و جه‌باره‌ به‌ ده‌یان گوند له‌ ترسی ئه‌وان ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه‌ و ئاواره‌ بوونه‌.

سه‌رچاویه‌ك له‌ قەرەتەپە بۆردوومانی گونده‌كانی پشتڕاستكردەوە رایگەیاند، تا ئێستا هیچ گرووپێكی تیرۆریستی ئەنجامدانی ئەو تاوانەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.

لەو سنوورە پاڵەپەستۆكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لەسەر هاووڵاتییانی كورد بەردەوامە و بەردەوام پێشێلێكاری دەكرێت بۆ ئەوەی ناوچەكە بە تەواوی چۆڵ بكەن، بۆیە گومان دەكرێت ئەو بۆردمانەیش لەلایەن میلیشیاكانەوە ئەنجام درابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.