Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:01

له‌ هه‌ولێر موەلیده‌کان بکرێنه‌ بێده‌نگ (کاتم صوت)

تا شه‌ش مانگی تر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ موەلیده‌كه‌یان پێ لا ده‌برێت
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌نجومه‌نی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موەلیده‌ی بۆ مانگی نیسان دیاریكرد و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر خاوه‌ن موەلیده‌یه‌ك حه‌قدەستی گۆڕینی جۆزە له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگرێت سزاده‌درێت.

قاره‌مان مه‌ولود، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر راگه‌یاند، خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی نیسان له‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ تا 1ی شه‌و هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت موەلیده‌كان كاره‌با ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتیان.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان گوتیشی نرخی هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌بای موەلیده‌ به‌ 40 دینار ئه‌ژماركراوه‌ و نرخی یه‌ك ئه‌مپێریش بۆ مانگی ئازاری 2018، به‌ چه‌ند جۆرێك بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو سه‌نته‌ری شار كه‌ موەلیده‌ كه‌متر كاری كردووه‌ نرخی یه‌ك ئه‌مپێر به‌ بڕی چوار هه‌زار دینار و له‌ دوكان و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌ چوار هه‌زار و 500 دینار، هه‌روه‌ها له‌ قه‌زا و ناحییه‌كانیش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر به‌ حه‌وت هه‌زار و 500 دینار ئه‌ژماركراوه‌.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌م مانگه‌وه‌ هیچ خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك بۆی نییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر گۆڕینی جۆزەی كاره‌بای ماڵان پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگرێت و هه‌ر خاوه‌ن موەلیده‌یه‌كیش سه‌رپێچی بكات به‌ پاره‌ سزاده‌درێت.

روونیشیكرده‌وه‌، داوایان له‌ سه‌رجه‌م خاوه‌ن موەلیده‌كان كردووه‌ گازی كوالیتی خراپ بۆ كارپێكردنی موەلیده‌كانیان به‌كارنه‌هێنن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه‌ و هیچ خاوه‌ن موەلیده‌یه‌كیش بۆی نییه‌ به‌بێ ئاگاداری ئه‌نجومه‌نی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كرێی كاره‌با له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگرێت.
 
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌شڵێت تا شه‌ش مانگی تر ده‌بێت سه‌رجه‌م موەلیده‌كان بكرێنه‌ بێده‌نگ (كاتم صوت) به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ موەلیده‌كه‌یان پێ لا ده‌برێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.