Erbil 10°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:18

به‌شێک له‌ فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێم گەڕانەوە شارۆچکه‌ی مەخموور

له‌دوای 16ی ئۆكتۆبەر حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كرده‌ سه‌ر مه‌خموور
کوردستان TV
#7
100%


سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای دابڕانێکی زۆر گەڕانەوە شارۆچكه‌ی مه‌خموور.

لەگەڵ کردنەوەی رێگای هەولێر - مەخموور، سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای دابڕانێکی زۆر گەڕانەوە شارۆچكه‌ی مه‌خموور، گەڕانەوەشیان بەپێی رێککەوتن بووە لە نێوان قایمقامی مەخموور و فەرماندەی فرقەی سێی موسڵی سوپای عێراق.

قایمقامی مەخموور و دامودەزگا حكوومییەكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەڕانەوە بۆ مەخموور و دەستیان كردەوە بە كارەكانی خۆیان.

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017ـدا كاتێك حەشدی شەعبی ‌و سوپای عێراق هێرشیانكردە سەر كەركووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رێگای هەولێر - كەركووك ‌و هەولێر - مەخموور و سەرجەم رێگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق داخران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.