Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:50

ھاوپەیمانیی پشتگیری لە گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە ده‌کات بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان

16ی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی هێرشی كردە سەر ناوچە دابڕێنراوەكان
کوردستان TV
#7
100%


لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شاندێكی سەربازی ئەمەریكا و بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و تاوتوێی گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان كرد.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكان لەگەڵ شاندەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا بەردەوام دەبێت لەبارەی پرسی گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكانی هەرێم.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، گوتی: ئەوان داوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەیان بۆ ئەو ناوچانە کردووە لە عێراق، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو لێک تێگەیشتنە دروست نەبووە، گوتیشی: گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان زامنی پاراستنی ئەو ناوچانە دەکات لە دەستی داعش و پێشتر پێشمەرگە ئەو ئەزموونەی پیشان داوە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاشی گەیاند، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پشتگیری لە گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەکات، گوتیشی: “لەگەڵ شاندێکی ھاوبەشی ئەمەریکا و بەریتانیا کۆ بوونەتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی ناو کۆبوونەوەکە، گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بووە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان بە میکانیزمی پێش ساڵی 204 و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییش پشتگیریی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕیوە.

بەهۆی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو كە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چاوساغی چەند كەسێكی ناو یەكێتی هێرشیان كردە سەر كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان و داگیریان كرد، هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو سنوورانەدا كشاونەتەوە و ئێستا ئەمەریكا داوای گەڕانەوەیان دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.