Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:58

ئه‌مڕۆ یه‌که‌م ڕۆژی پرسه‌ی "دلۆڤان ئیدریس بارزانی"یه‌

له‌ هۆڵی بۆنه‌كان له‌ پیرمام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
کوردستان TV
#7
100%

یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌ی "دلۆڤان ئیدریس بارزانی"  ئه‌مڕۆ 3/4/2018 له‌ هۆڵی بۆنه‌كان له‌ پیرمام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی، كه‌ دوێنێ 2/4/2018 پاش راگه‌یاندنی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی بڵاویانكرده‌وه‌، رایانگه‌یاند: پرسه‌ی "داۆڤان ئیدریس بارزانی" سبه‌ی له‌ هۆڵی بۆنه‌كان له‌ پیرمام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌باره‌ی كاتى به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌كه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 9:00 تا 12:00ـی نێوه‌ڕۆ و ئێوارانیش له‌ كاتژمێر 2:00 تا 5:00 به‌رده‌وام ده‌بێت.

"دلۆڤان ئیدریس بارزانی" رۆژی دووشه‌ممه‌ 2/4/2018 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و ئێواری دوینێ له‌ بارزان و له‌ شوێنی له‌ دایكبوونی  به‌خاكسپێردرا.

شایه‌نی باسه‌  "دلۆڤان بارزانی" دووانه‌ی " نێچیرڤان بارزانییه‌" و له‌ مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1966 له‌ ناوچه‌ی بارزان له‌ دایكبوون.

"دلۆڤان بارزانی" نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو بۆ كارو باری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ریه‌ك له‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌زانی و بایه‌خی به‌ ئه‌رشیف كردنی ڕووداوه‌كانی شۆرشی كوردستان ده‌دا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.