به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ كاتژمێر 6:50 خوله‌ك هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ع . ق . ش) له دایك بووی ساڵی 1972، پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ، له گوندی (بادلیان) له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆیدا به په‌ت خۆی خنكاند.
راشیگه‌یاند: پاش گه‌یاندنی ته‌رمی هاوڵاتیه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و توێكاری بۆى، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.