Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:37

باڵیۆزی به‌ریتانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی : به‌ بیر و نزاکانمان له‌گه‌ڵتانین له‌م کاته‌ سه‌خته‌

له‌ بری هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو دۆسته‌كانت له‌ به‌ریتانیا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم
کوردستان TV
#7
100%

باڵیۆزی به‌ریتانیا ، بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی،به‌ نێچیرڤان بارزانی راده‌گه‌ێنێ، له‌ بری هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو دۆسته‌كانت له‌ به‌ریتانیا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان، به‌ بیر و نزاكانمان له‌م كاته‌ سه‌خته‌ له‌گه‌ڵتانین.

له‌ نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشیدا، جۆن وولكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برای، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ڕێزدار سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان،

له‌ بری هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو دۆسته‌كانت له‌ به‌ریتانیا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان.

ناردنی ئه‌م نامه‌یه‌ و هاوشێوه‌كانی نیشانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری، به‌رزنرخاندنی ماندووبوونه‌كانی كۆچكردووه‌ كه‌ له‌پێناو گه‌لی كورد هه‌وڵی بۆ ده‌دا.

به‌ بیر و نزاكانمان له‌گه‌ڵتانین له‌م كاته‌ سه‌خته‌.

دڵسۆزتان

جۆن وولكس

باڵیۆزی به‌ریتانی له‌ عێراق

2ی نیسان 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.