سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له نامهیهكدا سهرهخۆشی له بهرێزان سهرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دهكات بههۆی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
برای بەڕێز جەنابی كاك مەسعود بارزانى
برای بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانى
بەداخ و بەژارەییەكی زۆرەوە ، هەواڵی لەناكاوی كۆچی دوای خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ناخەوە هەژاندینی خوالێخۆشبوو جگەلەوەی ڕۆڵەى خانەوادەیەكی خەباتگێڕی گەورەی كوردستان و كوڕی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانییە ، خۆشی كەسایەتیەكی تێكۆشەری دیاری گەلەكەمان بوو، بۆیە کۆچی ناوەختی خەسارەتێكی گەورەیە هاوبەشی خەم و پرسەتانین و لە خوای گەورە داواكارین سەبوری بە بەڕێزتان و بنەماڵەكەی بدات و كۆچكردوش بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت.
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ
دڵسۆزتان
محەمەد حاجی مەحمود
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
2018/4/2
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.