Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:17

سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی کرد

به‌هۆی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی
کوردستان TV
#7
100%


به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزیان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2018/4/2

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.