Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:49

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سەرەخۆشی لە‌‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌کات

چاوشئۆغڵو په‌یوەندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل نێچیرڤان بارزانى ئه‌نجام ده‌دات
کوردستان TV
100%


مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە پێوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا ‌سەرەخۆشی لە‌‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2-4-2108 به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا ‌سەرەخۆشی لە‌‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چاوشئۆغڵو، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیانی له‌گه‌ڵ  نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ دوا كۆستی بەڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات. 

لاى خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ و هاوخه‌مییان، سوپاسی بەڕێز چاوشئۆغڵوی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.