Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:47

دوو ھاووڵاتی ئێزدی لەدەستی داعش لە سوریا رزگارکران

تا ئێستا گەیشتۆتە 3 ھەزار و 271 ھاووڵاتی
کوردستان TV
#7
100%


دوو ھاوڵاتی تری ئێزدی لە دەستی گروپی تیرۆریستی داعش لە سوریا رزگارکران، کۆی ئەو ئێزدییانەشی تا ئێستا رزگارکراون گەیشتۆتە 3 ھەزار و 271 ھاووڵاتی.

سایتی سپوتنیك له‌زاری حسێن قایدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رفێنراوه‌ ئێزدییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوای چاودێریی به‌رده‌وامی نوسینگه‌كه‌، دوو ئێزدی له‌ناو خاكی سوریا رزگار كراون.

قایدی ئاشكرایكرد كه‌ یه‌كێك له‌و ئێزدیانه‌ كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ و خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ-ی باشوری خورئاوای شنگاله‌، ئه‌وی دیكه‌ش كوڕێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ و هه‌ردووكیان له‌ناو خاكی سوریا رزگار كراون.

به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رفێنراوه‌ ئێزدییه‌كان ئاشكراشیكرد له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی نوسنگه‌كه‌وه‌ تا ئێستا 3 هه‌زار و 271 ئێزدی له‌ده‌ستی داعش رزگار كراون.

له‌ 3ی ئابی 2014، چه‌كدارانی داعش دایان به‌سه‌ر قه‌زای شنگال و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ خۆرئاوای موسڵ، دوای داگیركردنیشی ئه‌و رێكخراوه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و گه‌نج و پیاوه‌كانیانی كوشت و ژن و كچ و منداڵه‌كانیشی وه‌ك غه‌نیه‌ برد و له‌ بازاڕه‌كانیدا بازرگانیی پێوه‌كردن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.