Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:20

دوو ده‌رهێنه‌ری بیانی فیلمێکی کوردی به‌رهه‌مدێنن

به‌ زمانی ئینگلیزی به‌رهه‌مهێنراوه‌
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری دهۆك به‌ هاوكاری ده‌رهێنه‌رێكی بیانی ،توانیویانه‌ فیلمێكی دیكۆمێنتاری ده‌رباره‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ژێر ناوی " كوردستان ، چیرۆكه‌ك ناهێت شروڤه‌كردن ل میسۆبۆتامیا " به‌رهه‌مبهێنن كه‌ له‌ ناو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وێنه‌گیراوه‌ .

به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری دهۆك  (د.حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د قاسم ) ئاشكرایده‌كات  فیلمی دیكۆمێنتاری  " كوردستان ، چیرۆكه‌ك  ناهێت  شروڤه‌كردن ل میسۆبۆتامیا " له‌ لایه‌ن هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ری بیانی به‌ ناوه‌كانی " Yann Coquart – Luis Miranda " به‌ زمانی ئینگلیزی به‌ كۆتا هاتووه‌  و  وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و بریاریش وایه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان بێته‌ نمایشكردن .

جێی باسه‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌ ئێستادا گه‌یشتۆته‌ به‌رده‌ستی به‌ریوه‌به‌ری شوێنه‌واری دهۆك و له‌ لایه‌ن هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ری بیانی  و سوپاسی ناوبراویشیان كردووه‌ بۆ ئه‌و رۆله‌ی هه‌یبووه‌ له‌ ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.