فیلمی دیكۆمێنتاری كوردی ( مرن ل هه‌مبه‌ر بڕینا وایری ) دوای به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵی مه‌سقه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له عومان ، توانی خه‌ڵاتی خه‌نجه‌ری زێری به‌ده‌ستبهێنێت .
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه " سه‌روه‌ر عه‌بدولڵا " ئاشكرایده‌كات ئه‌م فیلمه كوردیه دیكۆمێنتارییه له رێكه‌وتی 26/3/2018 به‌شداریكرد له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی مه‌سقه‌ت له عومان و توانی ببێته براوه‌ی خه‌ڵاتی خه‌نجه‌ری زێڕی بۆ ساڵی 2018 .
ناوبراو وتیشی بۆ به‌شداریكرن له‌م فێستیڤاڵه 500 فیلم پێشكه‌شكرابوون ، به‌لام ته‌نیا 36 فیلم هه‌ڵبژێردران و فیلمه‌كه‌ی " سه‌روه‌ر عه‌بدولڵا " یه‌كێك بوو له‌م 36 فیلمه ، ناوبراو زیاتر وتی ، ئىم خه‌ڵاته‌ی كه له‌م فێستیڤاڵه به ده‌ستمان هێناوه پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه و خێزانی شه‌هیدانی شه‌ری داعش دكه‌ین وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌وان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.