Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:36

گه‌ڕانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان بۆته‌ ئه‌مری واقیع

دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ ساڵی 2014
کوردستان TV
#7
100%

سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێ،پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان بۆته‌ ئه‌مری واقیع، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و موسڵ ده‌ستییان به‌ جموجۆڵ كردۆته‌وه‌.
فه‌ریق جه‌مال ئیمنكی، سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ سكای نیوزی راگه‌یاندووه‌: ئه‌مریكاو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تێبینییه‌كانی ئێمه‌یان سه‌باره‌ت به‌ دروست كردنی هێزێكی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ له‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نه‌كراوه‌، به‌ڵام تێبینی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هێزێكی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان بڵاوه‌ پێبكرێن و دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ ساڵی 2014.

گوتیشی: بڕیاره‌ هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ گفتۆگۆ بكه‌ن، چونكه‌ پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان بۆته‌ ئه‌مری واقیع، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش خۆیان رێكخستۆته‌وه‌و له‌ موسڵ و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و چیای حه‌مرین و ناوچه‌كانی دیاله‌ ده‌ستییان به‌ جموجۆڵ كردۆته‌وه‌.
 

ئاماده‌كردنی: رزگار
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.