Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:34

وه‌زیری دارایی: مووچه‌ به‌ سیسته‌می نوێی پاشه‌که‌وت ده‌ده‌ین

داوامان كردووه‌ هه‌ردوو لیستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ به‌ سیسته‌می نوێ ئاماده‌ بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. 


"رێباز حه‌ملان" وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان رایگه‌یاند: داوامان له‌ گه‌نجینه‌كان كردووه‌ هه‌ردوو لیستی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده‌ به‌ سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت ئاماده‌ بكه‌ن و بیده‌ن به‌ وه‌زاره‌تی دارایی.

راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی كردووه‌ و پێمان ڕاگه‌یاندوون لیسته‌كانیان به‌ سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت ئاماده‌ بكه‌ن.

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تر، وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند:  ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی تریش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌، تاكو لیستی مووچه‌ به‌ سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت ئاماده‌ بكه‌ن.

راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان هه‌ماهه‌نگه‌و بڕێك داهاتی دابیت كردووه‌ تاك و له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتووه‌ وه‌ك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی بكه‌ین.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕێین به‌غدا بری 317 ملیار دیاناره‌كه‌ وئه‌مریكاش 25 ملیار بنێرێت تاكو به‌شێك له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی  پی َدابه‌شبكه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، "ڕێباز حه‌ملان" ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆده‌بینه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی بۆیان زیاد كراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.