Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:40

گوته‌بێژی یه‌کێتی: کاتێک دکتۆر به‌رهه‌م له‌ حکومه‌ت بوو ئه‌م قسانه‌ی نه‌ده‌کرد  

ئه‌مه‌ باشترین وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌و
کوردستان TV
#7
100%

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایده‌گه‌ێنێ، به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك قه‌شه‌یه‌ك قسه‌ ده‌كات و ده‌بێ لێی بپرس ئه‌و قسه‌ بریقه‌دارانه‌ی كه‌ ئێستا ده‌یكه‌یت،ئه‌و كاته‌ی له‌ حكومه‌ت بوویت، بۆ نه‌تده‌كرد.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: یه‌كێتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسییه‌ و گۆڕانیش هه‌روه‌ها، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌یكات، شه‌خسییه‌ و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌كه‌م و كه‌رامه‌تتان بۆ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌و ده‌تانژیه‌نم ، یه‌عنی ئه‌و وه‌كو قه‌شه‌یه‌ك قسه‌ ده‌كات.

ئه‌و گوته‌بێژه‌ی یه‌كێتی گوتیشی: پێم وایه‌ ده‌بێ لێی بپرسن ئه‌و قسه‌ بریقه‌دارانه‌ی كه‌ ئێستا ده‌یكه‌یت،ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بوویت بۆ نه‌تده‌كرد

پیره‌ گووتیشی: زۆر موقاره‌نه‌ ده‌كرێت له‌ نێوان قسه‌كانی ئێستاو پێشووتری، بۆیه‌ من پێم وایه‌ ئه‌مه‌ باشترین وه‌ڵامه‌ بۆ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح  و نامه‌وێ كاتی خۆم به‌م بابه‌ته‌ ببمه‌ سه‌ر.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.