Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:31

مه‌ترسی زیادبوونی کرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌کان له‌ که‌رکوک ده‌کرێت

هێزه‌ عیراقیه‌كان ناتوانن ئاسایشی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ به‌رن
کوردستان TV
#7
100%

داعش له‌ كه‌ركوك خۆی رێكخستۆته‌وه‌ و كه‌وتۆته‌ جموجۆڵ و كرده‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌دات، هێزه‌ عێراقییه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوكیش ناتوانن پارێزگاری له‌ كه‌ركوك و هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ بكه‌ن و خه‌ڵكیش له‌ دڵه‌راوكێی په‌لامارو كرده‌ تیرۆرستییه‌كانی گرووپی تیرۆرستی داعش دان و داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌ كوردییه‌كانی هه‌رێم بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و له‌و دڵه‌راوكێیه‌ ڕزگاریان ببێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌قیب "فه‌رهاد حمه‌ عه‌لی"  گوته‌ بیژی ئاسایشی كه‌ ركوك، به‌ مالپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌ باشووری كه‌ركوك خویان ریكخستۆته‌وه‌ و په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر هیزه‌ عیراقیه‌كان زیادی كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌ عیراقیه‌كانیش له‌ شاره‌كه‌ ناتوانن تاك لایه‌نانه‌ ئه‌من و ئاسایشی پارێزگای  كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ به‌رن، چونكه‌ شاره‌زایی ناوچه‌كه‌ نین و كه‌سیش ئاماده‌ نییه‌ زانیاریان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ پێبدات.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حاله‌ته‌كه‌ به‌رده‌ وام بێت ئه‌گه‌ری زیاد بوونی كردوه‌ تیرورستیه‌كان ده‌ كریت له‌ پاریزگای كه‌ركوك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.