ئه‌ندامێكی جڤاتی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانی گۆڕان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت ، چ جای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بتوانێت ،ده‌شڵێ: بۆیه نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵ، كه‌س به‌ده‌ستی ئێمه كێكی سه‌ركه‌وتن ناخوات.
ساماڵ عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕاگه‌یاند: ئێمه له دژیی جه‌مسه‌رگیرین هه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق، هه‌م له هه‌رێمی كوردستان و هه‌م له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش.
به گوته‌ی ئه‌و، گۆڕان له سیاسه‌ته‌كاندا ”بۆ هیچ لایه‌نێكی ناشكێنێته‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی به‌لای حزبێكی سیاسی بشكێته‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و كار بكات، بۆیه نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵ، كه‌س به‌ده‌ستی ئێمه كێكی سه‌ركه‌وتن ناخوات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان دووباره هۆشداری به كۆمه‌ڵی ئیسلامی دا و ڕای گه‌یاند: گۆڕان هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانی ڕایبكێشت بۆ لای خۆی، چ جای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بتوانێت به‌لای خۆیدا ڕایبكێشێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.