Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 09:18

یانه‌کانى کوردستان ، هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و ئه‌کاد یارى کۆتایى جامى باسکه‌ى یانه‌کانى عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن

سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 4:00 ئێواره‌ له‌به‌غدا یارى كۆتايی جام به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

دوای شه‌ش ڕۆژ له‌به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى جامى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراق ، هه‌ر سێ یانه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌یانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ، ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ - ده‌ربه‌ندیخان  به‌شدارى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان كرد بوو ، دواى نیشاندان و ئه‌نجامدانى تۆمارێكى باش له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى عێراق  له‌قۆناغه‌كانى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ، به‌هۆى براوه‌بوونیان له‌یاریه‌كانیان هه‌ردوو یانه‌ى  هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ى هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ یارى كۆتایى جامه‌كه‌ ، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 4:00 ئێواره‌ له‌به‌غدا یارى كۆتایی جام به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌پێناو چاره‌نووسى ئه‌و یانه‌یه‌ى ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى عێراق 

شوان عه‌زیز

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.