ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، دۆخی كاره‌با به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه چووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای هەوڵەکانی هەردوو وەزارەتی کارەباو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز، پرۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: بەمەش لەچەند کاتژمێری رابردوودا 1400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕاوه‌ته‌وه و دۆخی کارەبا بەرەو ئاسایی بوونەوە چووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.