له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پاككردنه‌وه‌ی دوزخورماتوو له چه‌كدارانی داعش، له گوندێكی سه‌ر به قه‌زاكه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا و زیاتر له 10 چه‌كداری حه‌شدی توركومانی كوژران و بریندار بوون .
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له گوندی "ته‌ل شه‌ره‌ف"ی سه‌ر به قه‌زای دوزخورماتوو، بۆمبێك به چه‌كدارانی لیوای 52 ی حه‌شدی توركومانیدا ته‌قیه‌وه‌و به هۆیه‌وه 3 چه‌كدار كوژران و زیاتر له 7 ی تریش بریندار بوون، یه‌كێك له برینداره‌كانیش برای فه‌رمانده‌ی لیواكه‌یه.
شایه‌نی باسه ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی گه‌وره‌ی عێراق به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، ئۆپه‌راسێونێكیان له باشووری دوزخورماتوو به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای چه‌كدارانی داعش ده‌ست پێكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.