به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێـتى پایسكل سوارى عێراق ، پاڵه‌وانێتى پایسكل سوارى یانه‌كانى عێراق له كۆمه‌ڵه‌ى باكوور به‌به‌شدارى یانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ ده‌ستى پێكرد ، پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ده‌ستى پێكرد و ڕۆژى هه‌ینى به‌رده‌وام بوو ، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ش كۆتا ڕۆژى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه ، پاڵهوانێتیهكهى عێراق كه‌له‌شارى هه‌ولێر له‌ڕێگاى هه‌ولێر - مورتكه به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان ، ئه‌نجامى دوو ڕۆژه‌ى پاله‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر ئاستى كوڕان كۆیه تێیدا پێشه‌نگ بوو ، وه‌له‌سه‌ر ئاستى كچان كچانى نه‌ورۆز كۆنتڕۆڵى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان كرد بوو .
ئه‌نجامى پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر ئاسته‌كان به‌م شێوه‌یه بوو
له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كان بۆ كوڕان
١- سوھێل سامی - کۆیە
٢- ئەیاد محەمەد - بابەگورگور
٣- یونس سەبار - بابەگورگور
٤- سلێمان سامی - برایەتی
تاکی گشتی ٦٠کم ( لاوان) كوڕان
١- نەوزاد مستەفا - دھۆک
٢- بارڤان قاسم - دھۆک
٣- عومەر ئیسماعیل - ھەولێر
تاکی گشتی ٣٠کم ( تازەپێگەیشتووان) كوڕان
١- تەحسین سەمیر - گارە
٢- سەفا ئەحمەد عەزیز - ھەولێر
٣- یوسف ھیدایەت - ھەولێر
تاکی گشتی ٢٠کم( کچان)
١- سۆزی دلشاد - نەورۆز
٢- زریان عەتا - نەورۆز
٣- ئەزیز رەفیق - نەورۆز
٤- سایا سەردار - نەورۆز
یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌ر ئاسته‌كانى نێو پاڵه‌وانێتیه‌كه بانگهێشتى ڕیزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى پایسكل سوارى عێراق ده‌كه‌ن كه‌تێیدا نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن لهپاڵهوانێتیهكانى عه‌ره‌بى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.