Erbil 10°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 22:51

سه‌رحه‌د قادر: گه‌رانه‌وه‌مان بۆ که‌رکوک له‌ جاران به‌هێز تر ده‌بێت

هێزه‌كانی سوپای عێراق توانای پاراستنی شاره‌كه‌یان نییه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ لێدوانێكدا عه‌مید "سه‌رحه‌د قادر" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند:كه‌ركوك ئارامی له‌ ده‌ست داوه‌ و هێزه‌كانی سوپای عێراق توانای پاراستنی شاره‌كه‌یان نییه‌، بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌، پێویسته‌ هێزه‌ كوردییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و پارێزگاری له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.

گوتیشی: تا ئێمه‌ له‌ كه‌ركوك بووین 350 تریۆرستمان له‌ چه‌ندان ئۆپه‌راسیۆندا ده‌ستگیر كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هێز عێراقیه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی:  گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ جاران به‌هێزتر ده‌بێت و ئێمه‌ به‌ سه‌نگ و هێزێكی زیاتره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و ئارامی له‌ شاره‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان: بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كانی هه‌رێم ژووری هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هه‌رێم و عێراق و ئه‌مریكا دروستكراوه‌ و تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ره‌و قۆناغی كۆتایی رۆیشتووه‌و كاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.