به هۆی لكانی بۆمبێك به ئۆتۆمبیلی عه‌میدێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ناوی ( عه‌باس سه‌مین)، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو خۆی و كچه‌كه‌ی به سه‌ختی برینداربوون و گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.
ئۆتۆمبیله‌كه له جۆری توێتایهو سه‌ر به تۆماری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه وله نزیك سارده‌مه‌نی عه‌رفه له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به هۆیه‌وه ناوبراو وكچه‌كه‌ی بوونه قوربانی.
شیاوی باسه دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو و نه‌مانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی هه‌رێم له شاره‌كه، ئه‌وه ده‌یان رووداوه كه له‌و شاره روویانداوه‌و زیانی گیانی و ماددی گه‌وره‌یان لێكه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.