Erbil 10°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 22:37

16 فه‌ڵه‌ستینیی به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسڕائیله‌وه‌ کوژران

ئه‌مریكاش به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئیسڕائیل بهێنێت داوای كردووه‌ كۆتایی به‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ بهێنرێت
16 فه‌ڵه‌ستینیی به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسڕائیله‌وه‌ كوژران
کوردستان TV
100%

دوای كوژرانی 16 فه‌ڵه‌ستینی و برینداربوونی سه‌دانی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌ر سنووری ئیسڕائیل و كه‌رتی غه‌ززه‌دا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ هه‌رچی زووتر خوازیاره‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێت. 

چاودێری مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش وتوویه‌تیی كه‌ ئاماری قوربانییه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانییه‌.

سه‌رچاوه‌ ته‌ندرووستییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیلدا بۆسه‌ر خۆپیشانده‌رانی فه‌ڵه‌ستینیی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 16 كوژراو و 750 بریندار هه‌یه‌. 

به‌ هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینیی له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵیادی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلدا به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و مانگرتنی شه‌ش هه‌فته‌یی له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان كه‌رتی غه‌ززه‌ و ئیسڕائیل كۆبوونه‌ته‌وه‌.

سوپای ئیسڕائیلیش وتوویه‌تیی كه‌ له‌ شه‌ش شوێنه‌وه‌ ئاژاوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ درووست بووه‌ و ئه‌وانیش ته‌قه‌یان له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی ئاژاوه‌كان بوون.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.