Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:44

حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌ باشووری دوزخورماتوو ده‌ست پێکرد

به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌ دوای چه‌كدارانی داعش
کوردستان TV
#7
100%

هێزێكی گه‌وره‌ی عێراق به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، ئۆپه‌راسێونێكیان له‌ باشووری دوزخورماتوو به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌ دوای چه‌كدارانی داعش ده‌ست پێكردووه‌.

په‌یامنێرمان رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكی دژ به‌ چه‌كدارانی داعش له‌ باشووری دوزخورماتوو ده‌ست پێكرد.

گوتیشی: به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی سوپا، لیواكانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی ئیتیحادی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا،  له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدارن.

 هه‌روه‌ها په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: ئامانجی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش ماوه‌یه‌كه‌ له‌ سنووره‌كه‌ جموجۆڵیان هه‌یه‌ و چه‌ند جارێكیش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردۆته‌ ئامانج.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.