Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:27

 به‌ ڤیدیۆ .. شێرێک خۆی هه‌ڵده‌داته‌ ناو ئۆتۆمۆبیلی گه‌شتیاران

شێره‌كان ئۆتۆمۆبیله‌كان وه‌كو یاری منداڵان ته‌ماشای ده‌كه‌ن
Sher
کوردستان TV
100%

له‌ باخچه‌ی كرۆگری نیشتمانی له‌ كۆماری باشووری ئه‌فریقیا شێرێك خۆی هه‌ڵده‌داته‌ نێو جێبێك كه‌ گشتیاران له‌ گه‌شتێكی كراوه‌ دابوون.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆ یه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت شێرێكی سپی باز ده‌داته‌ نێو ئۆتۆمۆبیلێك له‌ جۆری جێبی كراوه‌ ، له‌و كاته‌ رێبه‌ری گه‌شتیاری له‌ نزیك ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ ده‌وه‌ستێت ، دوا له‌ گه‌شتیاره‌كان ده‌كات هێمنی و ئارامی بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی شێره‌كه‌ توڕه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ هیچ جۆرێك له‌ ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ نه‌ده‌رۆیشت.

قوتابییه‌كی زانكۆ كه‌ گرته‌ ڤیدۆییه‌كه‌ی گرتووه‌ ده‌ڵێت: شۆفیره‌كه‌ پێی وتین شێره‌كان ئۆتۆمۆبیله‌كان وه‌كو یاری منداڵان ته‌ماشای ده‌كه‌ن بۆیه‌ خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌ ناو یاری له‌گه‌ڵ ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتاییدا شۆفێره‌كه‌ زیره‌كانه‌ توانی شێره‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ ده‌ر بكات ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك زامدار بێت و گشته‌كه‌ش به‌رده‌وام بوو.

سه‌رچاوه‌ / روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.