ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات رۆژی چوارشه‌ممه باران ببارێ و تۆز خۆڵیش به‌رز ببێته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ببێته‌وه.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه بۆ میدیا عێراقییه‌كانی ره‌وانه كردووه رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كات رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو باران له ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوور ببارێ و تۆزخۆڵیش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز به‌رزبێته‌وه، روونیشیده‌كاته‌وه كه بۆ رۆژی دواتر پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز بێته‌وه.
كه‌شناسی ده‌شڵێت: هاوكات له ناوچه‌كانی باكووری عێراق ئاسمان هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له چه‌ند شوێنێكی جیا جیا، له رۆژی دواتریش كه ده‌كاته پێنج شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز بێته‌وه.
له هه‌فته‌ی رابردوو خۆڵبارین و باران چه‌ند شوێنێكی عێراق و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.