Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:26

داواکارانی ڤیزه‌ی ئه‌مریکا ده‌بێ چالاکیی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بخه‌نه‌ڕوو

رێكخراوی یه‌كێتیی ئازادیی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌مریكا نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌و پێشنیاره‌ ده‌ربڕیوه‌
داواكارانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێ چالاكیی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا داواكارانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا داوایان لێبكرێت كه‌ چالاكییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م رێسایه‌ بچه‌سپێت، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای ڤیزه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، له‌سه‌ریان پێویست ده‌بێت كه‌ هه‌موو ئه‌كاونته‌كانی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ دوایین 5 ساڵدا بخه‌نه‌ به‌رده‌م ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار به‌ ڤیزه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌ پێشنیاركراوه‌، زانیاریی چالاكییه‌كانی 14 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له‌ ساڵدا ده‌كه‌ونه‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌.

ئه‌م پێشنیاره‌ به‌ ئاراسته‌ی به‌ڵێنی دۆناڵد ترامپه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بیانییانه‌یه‌ كه‌ ده‌ڕۆنه‌ ناو خاكی ئه‌مریكا، تا به‌گوێره‌ی بۆچوونی ناوبراو رێگه‌ له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان بگیرێت.

رێكخراوی یه‌كێتیی ئازادیی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌مریكا نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌و پێشنیاره‌ ده‌ربڕیوه‌ و وتوویه‌تیی كه‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ ئازادیی راده‌ربڕین كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.