سیاسه‌تووانێكی باكووری كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر توانیبامان رێگری له تێكچوونی ره‌وشی كه‌ركووك بكه‌ین، عه‌فرین داگیرنه‌ده‌كرا و تێكنه‌ده‌چوو، ده‌شڵێ ره‌وشی كورد له رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات، له باكوور و باشوور، به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه.
عوسمان بایده‌میر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، له كۆنفرانسی كورد له‌دوای نه‌مانی داعش كه له پاریس به‌رێوه ده‌چێت رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توانیبامان رێگری له تێكچوونی ره‌وشی كه‌ركووك بكه‌ین، عه‌فرین داگیرنه‌ده‌كرا و تێكنه‌ده‌چوو.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئێمه توانیبامان ئه‌وانه بپارێزین، له مهاباد و سنه و كرماشان كچ و كوڕی كورد له‌سێداره‌نه‌ده‌دران، واته ره‌وشی كورد له رۆژئاوا، رۆژهه‌ڵات، له باكوور و باشوور به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه.
گوتیشی: تێكچوونی دیموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی نێوان مه‌زهه‌به‌كان بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كورد بنده‌ست بكرێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌دبه‌ختییه‌ی 100 ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر كورد كراوه، دووباره بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.