ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو و چالاكوان -ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ڕانه‌وه ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی و بڕیاریانداوه درێژه به تێكۆشانی نیشتمانی‌و دیموكراسی خۆیان بده‌ن.
مه‌لا به‌ختیار ،له كاتی پێشوازیكردن له‌و ژماره هه‌ڵسوراو و چالاكوانه، رایگه‌یاند: ئایا هه‌قه یه‌كێتی په‌لامار بدرێ‌و بیانه‌وێ بچوكی بكه‌نه‌وه؟ یاخود یه‌كێتی چاك بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌ربه‌ست بێ له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كان‌و به‌رده‌وام بێ له به‌دیهێنانی دیموكراسی.
مه‌لا به‌ختیار له‌به‌شێكی تری رایگه‌یاند: له‌كاتێكی گونجاو‌دا هاتوونه‌ته‌وه بۆ ماڵه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی، ئه‌م هاتنه‌وه‌شتان به‌سه‌ره‌تای تێكۆشان له ناو یه‌كێتی نازانین، به‌ڵكو كاركردنتان له ڕابورودودا به‌رێزه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه/چاو‌دێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.