سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تاوتوێى پرسى ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى سه‌ربازى توركیاى بۆ سه‌ر منبج كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز، له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس، له سه‌رۆكایه‌تى فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، بڵاویكرده‌وه، "فه‌ره‌نسا پێشبینى ئه‌نجامدانى هیچ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له باكوورى سووریا له ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ناكات".
گوتیشى: "فه‌ره‌نسا، هاوهه‌ڵوێستى روانگه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكایه، كه پێى وایه هێرشى سه‌ربازى توركیا بۆ سه‌ر منبج له باكوورى سووریا، كارێكى ره‌تكراوه‌یه".
په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و فه‌ره‌نسا روویان له ئاڵۆزى كردووه، به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئیمانوێڵ ماكرۆن رایگه‌یاند، "هێز ره‌وانه‌ى منبج ده‌كه‌ین و رێگه به هێرشى سه‌ربازى توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كه ناده‌ین".
ماكرۆن ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌شى بۆ نێوه‌ندگیرى له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه ده‌ربڕى.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى فه‌ره‌نسا، توركیاى توڕه كردووه و ته‌نیا ئه‌مڕۆ له چه‌ند كاتژمێرى رابردوودا، هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، ئیبراهیم كالن، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى، بن عه‌لى یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیران، به‌كر بۆزداغ، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به جیا جیا لێدوانیان له دژى فه‌ره‌نسا داوه.
له نوێترین ئه‌و لێدوانانه قسه‌ى سه‌رۆك كۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه، كه رایگه‌یاند، "سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا خۆى به چى ده‌زانێت دێته پێشه‌وه و ده‌ڵێت نێوه‌ندگیرى له نێوان توركیا و تیرۆریستان ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و گوتى: "نه‌ك هه‌ر منبج، به‌ڵكو سوپا ده‌نێرینه سه‌ر گرێ سپى، سه‌رێكانى و حه‌سه‌كه و ناوه‌ستین و ده‌چینه سنوورى عێراق و له پڕێكدا ده‌چینه سه‌ر شنگالیش".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.