Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 08:38

له‌  پارێزگاى سێرت، 5 سه‌ربازى تورکیا کوژران و 7ى دیکه‌ش بریندار بوون

شه‌روپه‌ڤچۆن له‌نێوان په‌كه‌كه‌و سوپاى توركیادا روویدا
کوردستان TV
100%

له ئاكامى هێرشێكى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر سه‌ربازانى سوپاى توركیا، له‌ سنورى پارێزگاى سێرت، 5 سه‌رباز كوژران و 7 سه‌ربازى دیكه‌ش بریندار بوون.

ئاژانسى رۆیته‌رز بلاوى كرده‌وه‌، به‌هۆى پێكدادانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى توركیا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى تورك بوونه‌ قوربانى، به‌لام ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌ زیانى گیانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ى نه‌داوه‌. 

تێزانین ماوەیەکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردۆمانى بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل ده‌كه‌ن و تورکیا بەردەوام هەڕەشەی هێرشكردنه‌ سه‌ر سەر قه‌ندیل و شنگال ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچانه ده‌رنه‌كات.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.