ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-3-2018 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان به تۆمهتى دزى كردن له ههولێر دەستگیركردووە.
راشیگهیاند" دوو تۆمەتبارەکە دووكانێكی مۆبایلیان لە سۆفی مۆڵی شاری هەولێر تالان كردوه، كه دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە توانرا هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە هەردوو تۆمەتبارهكه لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێن.
تۆمەتباران هەستابوون بە دزینی 70 مۆبایلی جۆری (ڤێرتو) لەناو بازاڕی سۆفی مۆڵی هەولێر، دوای گەیشتنیان بۆ ناو شاری سلێمانی دەستبەجێ لە لایەن هێزەكانی پۆلیسى سلێمانییهوه دەستگیركران".
بەگوتەی پۆلیسی سلێمانی، ههروهها دەستگیراوە بەسەر 63 مۆبایل و چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و دوو ئۆتۆمبێلدا. هەروەها لەناو ئۆتومبێلی یەكێك لە تۆمەتباراندا دەست بەسەر ئامرازەكانی بەكارهێنانی ماددەی بێهۆشكەردا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.