پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 29\3\2018 له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى هاوینه هه‌وارى گه‌لى عه‌لى به‌گ، به‌هۆى پێكدادانى ئۆتۆمبێلێكى بارههڵگرو پیكابێكى جۆرى فۆرت، منداڵێكى ته‌مه‌ن دوو ساڵان گیانى له‌ده‌ستدا و حەوت کەسی تریش برینداربوون.
به‌پێى وته‌ى گوته‌بێژى هاتوچۆى سۆران، زۆربه‌ى قوربانیان ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن و بۆ چاره‌سه‌رى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سۆران كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.