Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:44

به‌هۆی ئاگر که‌وتنه‌وه‌یه‌ک 68 که‌سی نێو به‌ندیخانه‌یه‌ک گیانیان له‌ده‌ستدا

دوانیان ژنن
کوردستان TV
100%

له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی كارابۆبۆی فه‌نزوێلا، 68 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی تارێك ویڵیام ساب، داواكاری گشتی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی شاری ڤاله‌نسیا كه‌ 160 كیلۆمه‌تر له‌ كاراكاسی پایته‌خته‌وه‌ دووره‌، 68 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دوانیان ژنن.

ساب ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ سه‌ردانكه‌رانی به‌ندیخانه‌كه‌ بوون و چوار داواكاری گشتییان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ راسپاردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت ره‌نگه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ئه‌نجامی گڕتێبه‌ردانی ژووره‌كانی به‌ندیخانه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ندكراوانه‌وه‌ كه‌وتبێته‌وه‌، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵاتن له‌ به‌ندیخانه‌و راشگه‌یه‌نراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكراوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.