Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 20:43

به‌پێی رێککه‌وتنێک هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان ده‌رده‌کرێن

پێشمه‌رگه‌و سوپا شوێنیان ده‌گرنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌ێنێ، رێككه‌وتنێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان كراوه‌و حه‌شدی شه‌عبیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه‌یه‌.

مزاحم ئه‌لحوه‌یت: سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: رێككه‌وتنێك له‌ نێوان سوپاسالاری سوپای ئه‌مریكا و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان كراوه‌، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ ژێر چاودێری ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌سه‌رپه‌رشتی سوپای ئه‌مریكا ده‌بێ.

هه‌روه‌ها گوتی: رێككه‌وتنه‌كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌ خۆده‌گرێ.

گوتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌سه‌ر داوای فه‌رمی هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان و به‌تایبه‌تی له‌ كه‌ركوك بووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیۆم 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.