رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا چۆنییه‌تی ده‌ستكاریكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی راگه‌یاند:
ئه‌مه‌ش ده‌قی لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابوورییه..
ئێمه پێش ئه‌وه‌ی باسی بابه‌تی پاشه‌كه‌وت بكه‌م، حه‌زم كرد بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك باس بكه‌م كه بووه به جه‌ده‌لێكی زۆر له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان و ڕۆژنامه‌نووسان، ئه‌ویش باس له‌وه ده‌كرێت كه بابه‌تی هاتنی ئه‌م پاره‌یه‌ی له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووه، بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی بووه، پێشه‌كی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌مجار حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات، به فه‌رمانێكی فه‌رمی دوو لیژنه‌ی بۆ وردبینی له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده پێكهێنا، دوای دوو هه‌فته، به فه‌رمانێكی دیكه، لێژنه‌یه‌كی بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان جگه له ناوخۆ و پێشمه‌رگه پێكهێنا. له سه‌ره‌تاوه دوو وه‌زاره‌ت و دواتر بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان، له وتاره‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، سه‌ره‌تا ته‌ركیزیان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه ته‌نیا مووچه‌ی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته بنێرن، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك پێش نه‌ورۆز، حكوومه‌تی عێراق ٣٠٠ ملیار دیناری بۆ بانكی ناوه‌ندی نارد له هه‌ولێر، پێشتریش ٢٥٠ ملیار دیناری ناردبوو، هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بنێرن، بۆ لقی بانكی ناوه‌ندیی خۆیان ده‌ینێرن و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت هه‌ر پاره‌یه‌ك بنێرن، ده‌ینێرن.
ئێواره‌ی ڕۆژی ١٨ له‌سه‌ر ١٩ی ئاداری ٢٠١٨، به‌ڕێز سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی عێراق په‌یوه‌ندی به منه‌وه كرد و گوتی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری داوه ٢٨١ ملیار بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ٣٥ ملیاریش بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بنێرێت، من ته‌ئكیدم كرده‌وه كه ئایا پاره‌ی دوو وه‌زاره‌ته‌كه نییه؟ گوتی نه‌خێر ده‌قی نامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانت بۆ ده‌نێرم كه له هه‌مان كاتدا ده‌قی نامه‌كه‌مان بڵاو كرده‌وه، ڕۆژی دواتر نووسراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیشمان بڵاو كرده‌وه.
ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیمان، ڕاسته‌وخۆ وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كه بۆ نه‌ورۆز ڕای گه‌یاندبوو، به دڵنیاییه‌وه دوای نه‌ورۆز هه‌وڵی خۆشمان بۆ خه‌ڵكی كوردستان و مووچه‌خۆران ده‌بێت. له كاتی نه‌ورۆزدا كه ڕۆژێك پێش پشووه‌كه پاره‌مان بۆ هات، به‌په‌له بڕیارمان بۆ نه‌ده‌درا و به‌په‌له مووچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانمان دا و دوای نه‌ورۆز هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانمان ته‌واو كرد.
ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان مانگانه ٣٧٥ ملیار دینار داهاتمان پێ ده‌دات و حكوومه‌تی ناوه‌ندیش ٣١٧ ملیار، ئه‌مریكاش ٢٥ ملیار، ھه‌موو ئه‌م پارانه‌مان كۆكردووه‌ته‌وه، به پاشه‌كه‌وته‌وه مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینی و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سوكاری شه‌ھیدان و زیندانییانی سیاسی، مانگانه ٥٨٨ ملیار دینار مووچه ده‌ده‌ین، ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌مانه، ٧٢٠ ملیار دیناره، ئه‌و ١٣٠ ملیاره‌ی ده‌مێنێته‌وه، بڕیارمان دا دابه‌شی بكه‌ینه‌وه به‌سه‌ر لیستی مووچه‌دا.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ٢٠١٦ كه بۆ پاشه‌كه‌وتی مووچه، گۆڕانكاری تێدا كرا و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار درا له‌و بڕه، ١١٠ ملیار دینار به‌سه‌ر مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی و ١٠ ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ (كه دواتر دانیشتنی له‌باره‌وه ده‌كرێت، چونكه به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پاشه‌كه‌وتێكی زۆریان تێدا كراوه و به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه)، هه‌روه‌ها ١٢ ملیار دینار بۆ ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رخان كراوه.
خانه‌نشینان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، زیندانییانی سیاسی و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ناكرێ، تائێستا ٢ مانگ جارێك مووچه‌یان وه‌رگرتووه، به‌پێی بڕیاره تازه‌كه مانگانه مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن.
به‌شێكی دیكه‌ی جێی خۆشحاڵییه كه له بڕیاره‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦دا بۆ پاشه‌كه‌وت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ١٠٠ تا ٢٠٠ هه‌زاریشی هه‌بووبێت، ١٥٪ی پاشه‌كه‌وت كراوه، به‌ڵام به‌م بڕیاره ھیچ پاشه‌كه‌وت ناكرێت، ٢٠٠ تا ٣٠٠ هه‌زار و ٣٠٠ تا ٤٠٠ هه‌زاریش كه ٢٠ تا ٢٥٪یان پاشه‌كه‌وت ده‌كرا، له‌مه‌ودوا هیچ پاشه‌كه‌وتێك له مووچه‌كانیان ناكرێت.
ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری كراوه، بۆ نموونه كه‌سێك ٨٤٠ هه‌زار دینار مووچه‌ی بێت، یان ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ هه‌زار كه له ڕابردوو مووچه‌كه‌ی ٥٠٪ پاشه‌كه‌وت ده‌كرا، ئێستا ١٨٪ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێ كه ١٥١ هه‌زاری لێ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێ.
بۆ نموونه فه‌رمانبه‌رێك ملیۆنێك تا ملیۆن و نیوێكی وه‌رده‌گرت، له ڕابردوو ٦٠٪ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ٢٣٪یه و زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار بۆ مووچه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێت.
ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی وه‌زیر و پله باڵاكانمان نه‌كردووه و هه‌موو توانا‌مان له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رجه‌م تیمه‌كه‌وه كه ماوه‌ی سێ ڕۆژه به‌رده‌وام خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه بووین، ھه‌وڵمان داوه، ئه‌وانه‌ی كه مووچه‌كانیان كه‌مه، مووچه‌یان به‌رز بكه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له پاشه‌كه‌وته‌كه‌مان خستووه‌ته ئاستی سه‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی زۆر به‌رزه، ٣٠٪یه كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و بریكاری وه‌زیره‌كانه.
ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن داهاتی نه‌وت له سه‌رووی ٦٠٠ ملیاره، ڕاسته، به‌ڵام داهاته‌كه هه‌مووی نایه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی، هه‌روه‌ك له بودجه‌ی عێراقیشدا كه ٣٨٪ی بۆ پاره‌ی كۆمپانیاكان دیاری كراوه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٣٢٪، گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له عێراق پاره‌یه‌كی زۆره و له كوردستان ٥٪ی بۆ دیاری كراوه، ئه‌مه له داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت ده‌درێته‌وه، به‌شێكی زۆری داهاته‌كه‌ی نه‌وت بۆ ئیستحقاقی نه‌وت و قه‌رزاری ده‌وڵه‌تی توركیاین و به‌شێكیشی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌درێته‌وه.
بابه‌تی داهاتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئاستی داهاتی وه‌زاره‌تی دارایی له ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ زیاتر له ٢٠٠ ملیار دینار بووه، به‌ڵام به‌شی زۆری ده‌روازه‌كانمان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه و ڕێگه‌ی كه‌ركووك و به‌غدا داخران و به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ندێك بازگه‌ی دیكه دروست كرابوون كه داهاته‌كانی زۆر دابه‌زاندبوو، ئێستا مانگانه ١٢٠ ملیار دینار داهاتمان هه‌یه، به‌ڵام ناتوانین هه‌مووی بۆ مووچه دابین بكه‌ین، نه‌خۆشخانه و فڕۆكه‌خانه و پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان و به‌كرێگرتنی خانوو بۆ بیناكانی حكوومه‌ت و بودجه‌ی داموده‌زگاكان و هه‌مووی به‌و پاره‌یه ده‌كرێت، بۆیه ئێستا به تێكڕا و دوای كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر، ته‌قه‌شوفێكی زۆرمان له خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت كردووه و ئێستاش خه‌رجیی مانگانه‌ی حكوومه‌ت زیاتر له ١٥٠ ملیار دیناره و ئاواره‌یه‌كی زۆریش له كه‌مپه‌كاندا هه‌ن كه خزمه‌تێكی زۆریان ده‌وێت. به سوپاسه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ته‌نیا خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن، به‌ڵكوو خزمه‌تی میوانه‌كانیش ده‌كه‌ن كه ئاواره‌ن.
له داهاتووێكی زۆر نزیكدا، ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غاز و سكرتاریه‌تی نه‌وت و غاز، به هاوكاریی كۆمپانیای دیلۆیت، وردبینیی ته‌واو له داهاتی نه‌وت و ورده‌كارییه‌كانی ده‌كات و ده‌خرێته به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێز و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ته‌واوی خه‌رجییه‌كانی ده‌خاته ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.