Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:24

ره‌وشی که‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی سه‌رجه‌م پارێزگاکان به‌مشێوه‌یه‌یه‌

به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌
ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌مشێوه‌یه‌یه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و پله‌كانی گه‌رمای سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك) ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزو خۆڵێكی سووك له‌و ناوچانه‌ پێشبینیش ده‌كرێت له‌كاتی ئێواره‌دا له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان باران ببارێت.

سه‌باره‌ت به‌ پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌ كه‌ پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته‌ 18 پله‌ی سه‌ددی و نزمترین پله‌ی گه‌رماش له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 12 پله‌ی سه‌ددی پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێریش 18 پله‌یه‌ و له‌ سلێمانی 13 و له‌ پارێزگای دهۆكیش پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته‌ 14 پله‌ی سه‌ددی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.