Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:53

به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی میدیایی خه‌ندان: ئه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌م رۆژگاره‌ گه‌یاندووه‌ مه‌لا به‌ختیار و هاوچه‌شنه‌کانین

شه‌ڕی كۆنه‌قین ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی میدیایی خه‌ندان كه‌ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح پاڵپشتی ده‌كرێت، رایده‌گه‌ێنێ، ئامانجی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی مه‌لا به‌ختیار بریتییه‌ له‌وه‌ی ئێمه‌ راكێشێته‌ ناو شه‌ڕی دژایه‌تیكردنی یه‌كێتی.

سلێمان عه‌بدوڵا یونس، به‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌-ی راگه‌یاندووه‌، مه‌لا به‌ختیار شه‌ڕی كۆنه‌قین و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كات و ئێمه‌ له‌ هاوپه‌یمانی نابینه‌ په‌رچه‌كرداری پیاوێكی له‌و چه‌شنه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ئامانجی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی مه‌لا به‌ختیار بریتییه‌ له‌وه‌ی ئێمه‌ راكێشێته‌ ناو شه‌ڕی دژایه‌تیكردنی یه‌كێتی و رابردووی پیرۆزی یه‌كێتی، به‌ڵام ئێمه‌ به‌چاوی رێزه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ یه‌كێتی ئه‌وه‌شی یه‌كێتی به‌م رۆژگاره‌ گه‌یاندووه‌ مه‌لا به‌ختیار و هاوچه‌شنه‌كانین كه‌ پاشكۆی ئه‌م و ئه‌ون.

گوتیشی: زۆرێك له‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، كادره‌ تێكۆشه‌ره‌ دیاره‌كانی ناو یه‌كێتی داوای گۆڕینی ئه‌م چه‌شنه‌ له‌ مه‌كته‌ب سیاسی-یان كردووه‌ كه‌ مه‌لا به‌ختیار پێشه‌نگی ئه‌م چه‌شنه‌یه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.