له به‌شی كۆتایی وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار كه وه‌ڵامی به‌رهه‌م ساڵحی داوته‌وه نووسیویه‌تی : سه‌رۆكی حكومه‌ت بوی، خه‌ڵك لێت راپه‌ڕی.
كه مام جه‌لال لای بردیت، به‌پیلانی حكومه‌تی بنكه‌فراوان‌و به‌تاڵكردنی بانكه‌كان، حوكمڕانیت له كابینه‌ی دوای خۆت دووچاری قه‌یرانی سیاسی كرد.
كه حكومه‌ت دووچاری قه‌یران هات، ده‌ستت هه‌بوو له خۆپیشاندانه‌كان، هه‌تاڕاده‌ی توندوتیژی دژی باره‌گاكانیش.. بیرته پار به‌مه‌رامی دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری، ده‌تویست بچیته ناو خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان‌و داوای روخاندنی حكومه‌ت بكه‌یت. به‌ڵام مامۆستایانی ناڕازیی، له فیكه‌ی هه‌موتان تێگه‌یشتن‌و خۆیان له‌هه‌موتان دوورخسته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ئه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كانی پایزی پاریش روویدا، خۆ بیرته دروشمی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانیت به‌رزكرده‌وه، ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تانی دۆست، وه‌ڵامیان دانه‌وه كه ته‌نهاوته‌نها، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نێچیرڤان‌و قوباد مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن‌و به‌س.
كه ئه‌م رێگایه‌ت لێ‌گیرا، به‌هه‌ڵپه‌هه‌ڵپ، ئیئتیلافی سێقۆڵیت له‌گه‌ڵ گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ دروستكرد‌و، به‌هه‌ڵه‌داوانیش، چویته به‌غداد بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانیه‌ته نوێكه‌ت به‌ناوی (ئه‌لوه‌ته‌ن) به‌مه‌ش به‌ره‌سمی یه‌كڕیزیی هێزه كوردستانیه‌كانت لێكترازان. حكومه‌تی عێراق‌و شیعه‌كانیشت وا لێ‌كرد، حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بسه‌پێنن‌و قسه له زۆرینه‌و كه‌مینه بۆ حوكمڕانی بكه‌ن له‌عێراقدا. به‌مه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی مام جه‌لالت له‌عێراقیشدا تێكدا، كه عێراق به سازانی نیشتمانی حوكم بكرێ.
به‌ڕێزت!ناتوانی په‌رێزت له‌حكومه‌ته‌كانی كوردستان به‌پاكیی پیشان بده‌یت. ناتوانی بیسه‌لمێنی ئه‌ستۆ پاكیت له‌كاتی حوكمڕانیدا. ناتوانی خۆت له مانۆڕه‌كانت له‌ناو هێزه سیاسیه‌كانی به‌غداد، بێبه‌ری بكه‌یت. مالیكی به‌رۆشنیی‌و به‌زمانی خۆی وتی: به‌رهه‌م ساڵح داوای لێكردوم، بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌وتی كه‌ركوك، هێز به‌كاربهێنم. ئه‌مه كه‌ی؟
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئێمه وازمان له پله‌وپایه بۆ بیروباوه‌ڕ هێنا. جه‌نابیشت بۆ پله‌وپایه، وازت له بیروباوه‌ڕ هێنا. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه :به‌رێزت نه گیراویت له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه، ئه‌شكه‌نجه نه‌درابوی به‌ڵكو (8) دانه ساڵ به‌رزترین پۆستی حكومه‌ت‌و حیزبیشت پێدرا، كه‌چی، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویست بووه بتگۆڕن، هێنده ده‌سه‌ڵاتپه‌رست‌و مه‌زنخوازیت، به‌رگه‌ت نه‌گرت‌و گه‌یاندته جیابونه‌وه‌و روخاندنی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌ناوی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی.
به‌ڕێز!ئێستاش، جیابویته‌وه. كۆنفرانس ده‌به‌ستیت. به‌ته‌واوی ئیمكانیه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی یه‌كێتی، چالاكی ده‌نوێنی. كه‌س ده‌ستی بۆ یه‌ك هه‌ڵسوڕاوت نه‌بردووه.. ئازاد ئازادیت. سه‌ره‌ڕاش، ده‌شته‌وێ، ئێمه به دژی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات‌و خۆشت به پارێزه‌ری دیموكراسی بزانیت. فه‌رموو له‌ئه‌رشیفی خۆتدا، توێژینه‌وه‌یه‌ك، یان سیمینار‌و كۆڕێك له‌سه‌ر دیموكراسی، كه له‌دوای هاتنه‌وه‌ت له‌ئه‌مریكا، بخه‌ڕوو. ئێمه‌ش به‌سه‌دان به‌ڵگه‌و گۆڤار‌و سیمینار‌و وتارمان له‌سه‌ر دیموكراسی هه‌ن. ته‌نانه‌ت (5) جاریش له‌سه‌ر دیموكراسی‌و سیكولاریزم دۆسته‌كانی ئێستات ویستویانه تیرۆریشمان بكه‌ن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی یه‌كه‌مین جار چه‌مكی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ده‌ركردنی گۆڤاری (مه‌ده‌نیه‌ت)و بونیاتنانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئێمه خستمانه ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی یه‌كێتی‌و كوردایه‌تیه‌وه.
جارێ فه‌رموو، قه‌ره‌بوی قوربانیانی 17/ی شوبات بده‌ره‌وه، ئینجا هه‌ڵوێستی دیموكراسیمان پێ بفرۆشه. ئه‌وه جه‌نابت نیت بتوانیت لافی دیموكراسی لێبده‌یت، چونكه باشت ده‌ناسین كه چه‌ند تاكڕه‌ویت له‌سیاسه‌تدا. ئه‌وانه‌ی پێشت چه‌واشه بون، زۆر نابات، ده‌تناسن چ تاكڕه‌وێك‌و چ چه‌واشه‌كاریكیت. له‌كۆتاییشدا:
هیوا ناخوازم له یه‌كێتی ده‌نگ زیاتر بهێنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگی زیاترت هێنا، چاوه‌ڕوان به، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنیشت لێده‌كه‌م.
سه‌رچاوه: چاو‌دێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.