وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت: بوونی په‌كه‌كه له شنگال هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ توركیا و ده‌یانه‌وێت كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال ببینن.
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كه‌كه له شنگال به ئاراسته‌ی توركیا بوونی هه‌یه، وه‌كو ده‌زانن په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دایه، ، ده‌مانه‌وێت كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شنگال ببینن.
ماتیس له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مریكا پشتیوانی له ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر شنگال له داهاتوودا ده‌كات یان نا، رایگه‌یاند: زانیاری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داهاتوو ئاشكرا ناكات.
ماتیس راشیگه‌یاند: توركیا به‌رده‌وامه له به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له عه‌فرین و تا ئێستا هیچ جموجۆڵێك به‌ئاراسته‌ی منبج نه‌بینراوه و له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.