Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:53

ناتۆ مۆڵەتی چاودێریی حەوت دیپلۆماتی رووسی ھەڵوەشاندەوە

لە سەر دۆسیەی سکریپاڵ
کوردستان TV
100%


ناتۆ مۆڵەتی چاودێریی حەوت دیپلۆماتی رووسی لەچوارچێوەی پێکھاتەی خۆیدا ھەڵوەشاندەوە.

لە چوارچیوەی گوشارو سزادانەکانی سەر رووسیا لە سەر دۆسیەی سکریپاڵ، دواجار رێکخراوی ناتۆش بڕیاری خۆی لە بەرامبەر رووسیاداو حەوت دیپلۆماتکاری رووسی دەرکرد.

رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەنتیک(ناتۆ)، حەوت دیپلۆماتکاری رووسی دەرکردو 3 داواکاریشی لەچوارچێوەی دۆسیەی ھەوڵی کوشتنی سێرگی سکریپاڵی سیخوڕی پێشووی رووسیا رەتکردەوە.

لەوبارەیەوە یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بڕیارەکە بەواتای لاوازکردنی توانای رووسیا دێت لەپڕۆسەکانی ھەواڵگریی وڵاتانی ئەندام لەناتۆدا.

وتیشی کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆمتکارانی رووسیا بۆ 20 نێردە، پەیامێکی ئاشکرایە بۆ رووسیا کە باجی رەفتارەکانی دەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.