Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:41

ئه‌حمه‌د خه‌لیل گۆرانییه‌ تازه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه‌

گۆرانییه‌كه‌ی ته‌نیا به‌ شێوه‌ی ده‌نگه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی گه‌نجی شاری سلێمانی " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك به‌ ناوی " به‌س تۆ " بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاشكرایده‌كات ، گۆرانییه‌كی تازه‌ی له‌ ژێر ناوی  " به‌س تۆ " بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی كه‌ گۆرانییه‌كه‌ی ته‌نیا به‌ شێوه‌ی ده‌نگه‌ .

ئه‌حمه‌د خه‌لیل خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپه‌ ، ژه‌ندی ئاهه‌نگ و كۆنسێرتیشی له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی كوردستان ئه‌نجامداوه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.