Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:50

پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کردەوە

بەبێ بەشداریكردنی فراكسیۆنە كوردستانیەكان پرۆژە یاسای بودجە پەسەند كرا
کوردستان TV
100%


لە دانیشتنی ئەمڕۆدا (27-3-2018) پەرلەمانی عێراق بەبێ هیچ دەستکاریکردنێک یاسای بودجەی رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کردەوە.

ئەمرۆ سێشەممە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق رایگەیاند: ئەنجومەن یاسای بودجەی گشتی عیراق گێراوەتەوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.

جبوری لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەماندا رایگەیاند: ئەنجومەن كۆتایی هێناوە بەو كارەی پێیسپێردراوە لەرێگەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە كە هیچ پێشێلكارییكی دەستوری تێدانیە .

روونیشیكردەوە هەر لایەنێك رەخنەی هەیە لەسەر پرۆژە یاساكە مافی خۆیەتی تانە لە پرۆژەكە بدات لە دادگای فیدراڵی.

جبوری بەپێی راگەیاندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نۆێنەران ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ئەنجومەنی نۆێنەران دووەم نوسراوی كردووە بۆ گێرانەوەی یاسای بودجە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار بەپێی یاساو رێساكان بەمەبەستی بڵاوكردنەوە، ئاشكراشی كرد ئەنجومەنی نۆێنەران دەسەڵاتی ئەوەی نییە دووبارە گفتوگۆبكاتەوە سەبارەت بە یاسای بودجە جگە لەو بڕگانەی كە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەسەرداوە.

پێشتر ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق بەبێ بەشداریكردنی فراكسیۆنە كوردستانیەكان پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ی پەسەند كرد.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق پەسندکردنی یاسای بودجە رەتکردەوە و رەوانەی پەرلەمانی کردەوە، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لەو ماددانە بکرێ کە بەگوتەی سەرۆکایەتیی کۆمار "نادەستوورین" و ژمارەیان دەگاتە 31 ماددە و بڕگە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.