Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:55

سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراق گه‌یشته‌ قه‌زای شنگال

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی فیرقه‌ی 15ی سوپا گه‌یشتنه‌ قه‌زای شنگال
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، فه‌ریقی یه‌كه‌م عوسمان غانمی گه‌یشته‌ قه‌زای شنگال باكووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، فه‌ریقی یه‌كه‌م، عوسمان غانمی به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رانی سوپا گه‌یشتووه‌ته‌ قه‌زای شنگال.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ كه‌ ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی عوسمان غانمی بۆ شنگال، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی فیرقه‌ی 15 و حه‌شدی ئیزدییه‌كانه‌ له‌سه‌ر سنووری عێراق و توركیا.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی فیرقه‌ی 15ی سوپا گه‌یشتنه‌ قه‌زای شنگال و له‌ شوێنانه‌ جێگیركران كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی په‌كه‌كه‌دا بوون به‌رله‌وه‌ی له‌ قه‌زاكه‌ بكشێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.