Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:05

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی هه‌ولێر: هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندانی مامۆستایان به‌لاڕێدا به‌رن

هیچ كه‌سێك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

لیوا تاریق نوری، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كه‌سانێكی لایه‌نه‌كان له‌ ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره‌دان له‌  نێو حكومه‌ت و بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان و حیزبه‌كانیان ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانی مامۆستایان به‌ لارێدا به‌رن، كه‌ ئه‌وه‌ش قابیلی قبوڵ كردن نییه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هیچ كه‌سێك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌وه‌ میدیاكانی لایه‌نگری ده‌ستگیر كراوان بۆ موزایه‌ده‌ ناوی ئاسایش به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكیه‌ مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون و ده‌درێن به‌ دادگا و دادوه‌ر حوكمیان به‌ سه‌ردا ده‌رده‌كات، چونكه‌ بێمۆڵه‌ت هاتوونه‌ته‌ ناو خۆپیشانده‌ران و ویستوویانه‌ خۆپیشاندانی مامۆستایان به‌لاڕێدا به‌رن و  به‌ دروشمه‌كانیان پشێوی و ئاڵۆزی له‌ ناو خۆپیشانده‌راندا بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

له‌ باره‌ی ده‌ستگیر كردنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و دلێر حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگای هه‌ولێر له‌ فراكسیۆنی گۆڕان  " لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت" به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌تلایتی كوردستانی راگه‌یاند:  ئه‌وان به‌ مه‌به‌ستی گێره‌شێوێنی و به‌ لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان هاتوونه‌ته‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ،ئه‌گینا كاری ئه‌وان له‌ ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دایه‌ نه‌ك له‌ ناو خۆپیشاندانی مامۆستایان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.