Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 23:45

ده‌زگای ڕوانگه‌ به‌ هاوکاری رێکخراوی جی ئای زێدی ئه‌ڵمانی 16 قوتابخانه‌ی نۆژه‌نکرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ڕاسیمێكدا ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كردنه‌وه‌.
ده‌زگای ڕوانگه‌ به‌ هاوكاری رێكخراوی جی ئای زێدی ئه‌ڵمانی 16 قوتابخانه‌ی نۆژه‌نكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ده‌زگای ڕوانگه‌ به‌ هاوكاری ڕێكخراوی جی ئای زێدی ئه‌ڵمانی 16 قوتابخانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان نۆژه‌نكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆش له‌ مه‌ڕاسیمێكدا ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كردنه‌وه‌.

له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران و هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هه‌ردوو رێكخراوی جی ئای زێد و ده‌زگای روانگه‌ی كرد له‌ هاوكاریكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و دروستكردنی قوتابخانه‌، هاوكات رۆڵی خێرخوازانیشی له‌ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان به‌رز نرخاند . 

لای خۆشییه‌وه‌ عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ده‌زگای روانگه‌ رایگه‌یاند كه‌ 16 قوتابخانه‌یان له‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی جی ئای زێد نۆژه‌ن كردۆته‌وه‌ دوازده‌یان له‌ سلێمانی بوون و چواریان له‌ هه‌ولێر .  
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.