Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 06:40

یاداشتێک له‌باره‌ى رەوشی ئێزدییان لە عەفرین و شنگال ده‌درێته‌ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

ئێزدییەكان ئێستا لە عەفرین و شنگال "لە ژێر هەڕەشەی كومەڵكوژیدان
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدییان ئاشكراى ده‌كات، كه‌ یاداشتێك پێشكەشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ده‌كات بۆ باشتركردنی رەوشی ئێزدییان بە تایبەت لە عەفرین و شنگال.

ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدییان رایگەیاند، ئەوان لە دوا كۆبوونەوەی خۆیاندا، چەندین تەوەریان باس كردووە، بە تایبەت رەوشی ئێزدییان لە عەفرین و شنگال، یادداشتێكیش لەو بارەیەوە دەدەنە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

ئەنجوومەنەكە هەروەها رایگەیاندووە، بڕیارە یادداشتەكە بە فەرمی پێشكەشی ئێران و توركیا بكەن و هەروەها بۆ جیهان و دەزگاكانی پەیوەندیداری بنێرن، تا ناوچە ئێزدینشینەكان بپارێزن و كۆمەڵكوژییەكی دیكە بەسەر ئێزدییاندا نەیەت، چونكە ئێزدییەكان ئێستا لە عەفرین و شنگال "لە ژێر هەڕەشەی كومەڵكوژیدان.

بە گوێرەی ئامارەكان، تا ئێستا بە هەزاران ئێزدی ئاوارەی لوبنان و وڵاتانی دیكە بوون بەهۆی هاتنی هێزەكانی سەر بە سوپای توركیا بۆ ناوچەكانی عەفرین و هەموو مەزارگا و پەرستگاكانی ئێزدییانیش سووتێندراون و لەناو براون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.