Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 06:30

یه‌کێک له‌ بکوژانى قادر قادرى به‌ بێ دادگا ئازادکرا

له‌ 6/3/2018 له‌ ناوچه‌ى بالیسان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چوارقورنه‌ تیرۆر ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

یه‌ كێك له‌ و بكوژانه‌ى كه‌ ده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ كوشتنى قادر قادرى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران به‌ بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ دادگا ئازادكرا

 

عه‌لى جوانمه‌ردى په‌یامنێرى به‌شى فارسى ده‌نگى ئه‌مریكاو چالاك وانى تۆره‌كۆمه‌لایتییه‌كان له‌ پۆستێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆیى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌وا یه‌كێك له‌ بكوژانى فه‌رمانده‌ ى پێشمه‌رگه‌ قادر قادرى به‌ بێ دادگایى كردن ئازاد كراوه‌

هه‌روه‌ها جه‌وانمه‌ردى ئاماژه‌ى به‌وه‌ ش ده‌دات كه‌سه‌كه‌ ئه‌ندامێكى چالاكى نهێنى سوپاى قودسى ئێرانه‌و و له‌ ریزه‌كانى ئاسایشى سه‌ر به‌یه‌ كێتى نیشتیمانى كوردستان كارمه‌نده‌

 

جه‌وانمه‌ردى ده‌نوسێت: (س ، ق )كارمه‌ندى ئاسایشى چوارقورنه‌یه‌ و به‌ پله‌ى موقه‌ده‌م له‌گه‌ڵ چواركه‌سى دیكه‌ به‌ تۆمه‌تى كوشتنى قادرقادرى ده‌ستگیر كرابوون به‌ڵام به‌ فشارى كونسولى ئێران له‌ سلێمانى به‌بێ دادگا ئازاد كراوه‌

 

شایه‌نی باسه‌ قادرقادری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ى حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ 6/3/2018 له‌ ناوچه‌ى بالیسان له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ چوارقورنه‌ تیرۆر ده‌كرێت و دوای چه‌ند رۆژێك  هه‌واڵى گرتنی بكوژانی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بلاچو بویه‌وه‌ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.